خێزانی براینت لەلایەن دادگاوە قەرەبوو کرایەوە

دەستەی دادوەریی شاری لۆس ئەنجلس، فەرمانی کرد بە قەرەبووکردنەوەی خێزانی کۆبی براینتی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا بەبڕی (16) ملیۆن دۆلار.

بەهۆی دزەپێکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرە تایبەتییەکەی کۆبی براینت، کە تیایدا خۆی و “جیانا”ی کچی و حەوت کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا، ڤانێسا براینت، هاوسەری کۆبی براینت سکاڵای لەسەر کۆمسیۆنی ویلایەتی کالیفۆرنیا تۆمارکرد.

ڤانێسا سکاڵای ئەوەی کردووە، کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕووداوەکە لەلایەن بەرپرسی پۆلیس و دەزگاکانی فریاکەوتنی لۆس ئەنجلسەوە، خۆی و خێزانەکەی تووشی شڵەژانی دەروونی و خەمۆکی بوون، داواشی کردووە سەرجەم وێنەکان ڕەش بکرێنەوە.

لە وەلامی سکاڵاکەدا دەستەی دادوەریی لۆس ئەنجلس بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی ڤانێسیا و خێزانەکەی بە بڕی (16) ملیۆن دۆلار، هەروەها قەرەبووکردنەوەی کریس چێستەر بەبڕی (15) ملیۆن دۆلار، کە لە هەمان ڕووداودا هاوسەر و منداڵەکەی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

وەزیری داد: كه‌یسی گیراوانی بادینان په‌یوه‌ندیی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه

بابەتی دواتر

کیربەر بەشداریی کراوەی ئەمریکا ناکات و هۆکارەکەشی ئاشکرا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share