مێسی بەرامبەر بەرازیل سەرەكی دەبێت

لیۆنێل سكالۆنی، ڕاهێنەری ئەرجەنتین یاریكردنی مێسی بەشێوەیەكی سەرەكی بۆ ‏یارییەكەی بەرازیل یەكلاكردەوە.‏

بڕیارە ئەمشەو لە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال، ئەرجەنین كاتژمێر 2:30 خولەك ‏میوانداریی بەرازیل بكات.‏

سكالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین رایگەیاند: “مێسی لە ڕووی جەستەییەوە ئامادەیە و ‏بڕیارمانداوە بەشێوەیەكی سەرەكی بەرامبەر بەرازیل بەشداریی پێبكەین”.‏

وتیشی: “ئامانجی سەرەكیمان پارێزگاریكردنە لە یاریزانەكانمان لە ڕووی جەستەییەوە، ‏بەڵام مێسی هەموو ئازارەكانی ئەژنۆی تێپەڕاندووە”.‏

بەرازیل بە 34 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای لاتینی گرتووە و ‏سەركەوتنیشی بۆ مۆندیال مسۆگەركردووە، ئەرجەنتینیش 28 خاڵی هەیە و یەك بردنەوەی ‏تر لەو شەش یارییەی ماویەتی، دەیگەیەنێتە مۆندیال.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتینییەکان دەکاتەوە بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026

ئاژانسە وەرزشییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی مانگی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ڤەنزوێلا و…
Total
0
Share