(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە ڕێچکەی ڕیاڵ مەدریدی گرت و بە خیتافێ دۆڕا

 

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی شەشەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، لە کۆلسیۆن ئالفۆنس پێرێز، یانەی خیتافێ بەرشلۆنەی دووچاری دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراو کرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی بارسا بە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد، سەرەڕای ئەوەش خیتافێ بەرگری لە نیوە یاریگای خۆی دەکرد و مێسی و هاوڕێیانی سەرکەوتو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یانەی خانەخوێ.

تایمی یەکەم لە نێوان هێرشی شەرمنانەی هەردوو جەمسەرەکە و ڕەتکردنەوەی بەرگریکاراندا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ڕۆناڵد کومان گۆڕانکاری تاکتیکی ئەنجامدا و جیاوازی لە ناوەندی یاریگا دروستکرد، ئەستێرەکانی ئازولگرانا توانیان کۆنتڕۆڵی وردەکارییە هونەرییەکانی یارییەکە بکەن، بەڵام ئەوەی چاوەڕواننەدەکرا ڕوویدا..

لە خولەکی 54 بە هێرشی هەڵگەڕاوە هێرشبەرانی خیتافێ نزیکبوونەوە لە تۆمارکردنی گۆڵ و بەهۆی بەریەککەوتنێکەوە پەناڵتی لەسەر بەرشلۆنە ئەژمارکرا، پەناڵتییەکەش لە خولەکی 56 بە سەرکەوتوویی لەلایەن خایمی ماتاوە جێبەجێکرا.

لە کۆتا چارەکی یارییەکەدا کەتەلۆنییەکان بەوپەڕی تواناوە هەوڵیاندا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانەی بچوکی مەدرید کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکەی ئەمشەو، یانەی بەرشلۆنە بە حەوت خاڵەوە پلەیەک لە پێگەی هەشتەمەوە بۆ نۆیەمی ڕیزبەندی دابەزی، لە بەرانبەردا خیتافێ بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید یەکەم دۆڕاندنی بەرانبەر قادیش تۆمارکرد

بابەتی دواتر

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share