کۆرتوا بەشداری کلاسیکۆ ناکات

تیبۆ کۆرتوا بەشداری ڕاهێنانەکانی پێش کلاسیکۆی نەکردووە و ئەنچیلۆتیش دەڵێت مەترسی بە پێکانەکەیەوە ناکەین.

ئەگەر کۆرتوا بەشداری کلاسیکۆ نەکات دەبێتە پێنجەم یاریی لەسەر یەک کە بەهۆی پێکانەوە لە حەوزیدا ناتوانێت یاریی بکات.

تیمی پزیشکی تا ئێستا گڵۆپی سەوزی بۆ کۆرتوا دانەگیرساندوەو ئەنچیلۆتیش دەڵێت نامانەوێت کێشەکەى گەورەتر بێت.

لە جێگەى کۆرتوا ئەندرێ لۆنێن بەسەرەکی بەشداری دەکات و کلاسیکۆش دەبێتە گەورەترین یاریی کە تیایدا یاریی بکات.

لەدواى یارییەکەى ئەتلەتیکۆمەدریدەوە کە 18ی مانگی نۆ ئەنجامدرا, کۆرتوا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی بۆندی فۆدینی نوێکردەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر کۆگایەکی پڕ لە خۆراکی خراپبوودا گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share