عەلی قەرەداغی: ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل حەرامە

عەلی قەرەداغی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل بە “حەرام” وەسفدەكات، ئەمەش دوای ئەوەی مەغریب بە فەرمی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ تەلئەبیب ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكدا عەلی قەرەداغی سكرتێری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان هەڵوێستی خۆی و یەكێتییەكەی لەبارەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكراكردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی وڵاتی مەغریب بە فەرمی هەنگاوێكی لەو شێوەیەی ئاشكراكرد.

قەرەداغی دەڵێت، ئەوەی هەندێك وڵاتی وەك ئیمارات و مەغریب ئەنجامیانداوە لە ڕۆچوونە نێو هاوپەیمانێتیكردن و هەنگاونانی كرداری لەگەڵ “كیانی سەهیۆنیی داگیركەر”، كارێكی “سەركۆنەكراو و حەرامە، خیانەتە لە پەیمانی عومەری و مافەكانی گەلی فەڵەستین”.

عەلی قەرەداغی دووپاتیكردووەتەوە، پێشتریش بە چەندین ڕاگەیەندراو سەركۆنەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ “داگیركەرانی قودسەكەمان” كردووە، سوورن لەسەر ئەوەی ئاساییكردنەوە “حەرامە و خیانەتە لە دۆزە سەرەكییەكەمان”، مەبەستی دۆزی فەڵەستینە.

سكرتێری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان داواش دەكات، تەواوی هەوڵە ماددی و مەعنەوییەكان بخرێنە گەڕ بۆ ئازادكردنی “تەواوی زەوییە داگیركراوەكان، لە سەروو هەموویانەوە ئەقسا و قودسی شەریف”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق ئەگەری كەرەنتین بەهۆی ئۆمیكرۆنەوە بەدوورنازانێت

بابەتی دواتر

دابەشكردنی نەوتی سپی وەستاوە.. حكومەتی هەرێم بەڵێنەكەی نەبردەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share