هـ.ـەسـ.ـەدە: حکومەتی سوریا هەوڵی هەڵگیرساندنی شـ.ـەڕ دەدات

هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێکی حکومەتی سوریا لەبارەی کۆکردنەوەی هێز لە مەسکانە و دێر حافر، رەتدەکاتەوە و بە ”بیانوو” بۆ هەڵگیرساندنی شـ.ـەڕ ناوی دەبات.

هـ.ـەسەدە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەو راگەیەندراوە چەواشەکارانەی لەلایەن وەزارەتی بەرگریی سوریاوە بڵاودەکرێنەوە لەبارەی کۆکردنەوە و جووڵەپێکردنی هێزەکانمان لە مەسکانە و دێر حافر ناڕاستن.

باسی لەوەشکردووە، بەپێچەوانەوە، تەنها گروپە چـ.ـەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق جوڵەی سەربازییان لەو ناوچانە هەیە.
هـ.ـەسەدە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات، بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە بۆ دووەم جار لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە، هەوڵێکە بۆ وروژاندنی رای گشتی و بەدەستەوەدانی بیانوو بۆ هەڵگیرسانی شـ.ـەڕ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: 10 ملیۆن دۆلار دەدەینە ئەو کەسەی زانیاریمان لەسەر مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی و عەلی لاریـ.ـجانی پێبدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرکەسێک کە زانیاریی دروست لەبارەی موجتەبا خامنەیی و عەلی…
Total
0
Share