هەورەبروسەكە شاییەك لە یەمەن دەكاتە شین

لە ماڵێكی داوە كە ئاهەنگێكی ژنانەی هاوسەرگیری تیابووە

لە یەمەن هەورەبروسەكە لە ماڵێكی داوە كە ئاهەنگێكی ژنانەی هاوسەرگیری تیابووە و بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستداوە و 30ی دیكەش برینداربوون.

بەپێی ئاژانسەكان ڕووداوەكە لە گوندی ئەقمەر سەر بە شاری میفعە عنس ڕوویداوە و لە ئاكامیدا دوو ژن گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 30ی دیكە برینداربوون، كە برینی یەكێكیان مەترسیدارە و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

هەورەبروسەكەیەكی دیكە بۆسەر گوندێكی دیكەی هەمان ناوچە برینداربوونی سێ كەسی لێكەوتووەتەوە.

هەینی ڕابردووش هەورەبروسەكە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ كەس و برینداربوونی سێی دیكە، لەكاتێكدا گروپێك لە گەڕانێكی گەشتیارییدا بوون لە ناوچەی سماد-ی سەر بە پارێزگای زاڵع لە ناوەڕاستی یەمەن.

س: سپۆتنیك + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: سوپای ئێران بەنیازە دەست بە هێرشی زەمینیی بکات

میدیاکانی ئێران؛ دیارترینیان ئاژانسی (میهر) لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویانکردووەتەوە، سوپای ئێران بیر لەوەدەکاتەوە، لە ڕێی دابەزینی ئاسمانییەوە،…
Total
0
Share