یەكڕیزی و خزمەتكردنی خەڵك دووپاتدەكەنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كۆبوونەوە

كۆبوونەوەیەكی پێشووی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەوە، بەشداریی کورد لە ‏حکومەتی داھاتووی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە سیاسییەکان بە وردی ‏گفتوگۆی لەبارەوە کرا، جەخت لە یەكڕیزیی كورد كرایەوە.‏

لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و پرسە هەنووكەییەكان، جەخت لە ‏یەکڕیزیی نیشتمانیی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ‏خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کرا.‏

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لە بەشێکی دیکەیدا قۆناغی نوێی عێراق و دوای ‏ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کرا و گرنگیی یەکگوتاریی کورد لە بەغداد بە پێویست ‏زانرا و پەرۆشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ‏یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە.‏

جەختیشکرایەوە لەسەر پڕۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ‏نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا بۆ ‏مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و چەسپاندنی پرەنسیپی ‏شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری.‏

بابەتی پێشتر

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن پەرلەمانتاران دەستبەكاربوو

بابەتی دواتر

بەهۆی فشارەوە لقی كەركوكی ‏سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی دراو لە هەرێمی كوردستان بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 144 هەزار…
Total
0
Share