پارێزگارانی دهۆک و شرناخ بەدواداچوون بۆ بڕینی درەختەکان دەکەن

سکرتێری ڕۆژنامەوانیی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، پارێزگاری دهۆک و کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری شرناخ، بەدواداچوون بۆ پرسی بڕینی درەختەکان لە سنوری نێوان هەرێم و باکووری كوردستان دەکەن.

میللەت عیسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای گفتوگۆیەكی نێوان پارێزگاری دهۆک و پارێزگاری شرناخ، بڕیاردراوە هەماهەنگی لەنێوان هەردوولا هەبێت بو کۆنترۆڵکردنی بابەتەکە”.

 بەوتەی میللەت عیسمەت، شەوی ڕابردوو قائیمقامی قەزای زاخۆ پەیوەندی بە قائیمقامی ناوەندی قەزای شرناخ کردووە، بەمەبەستی هەماهەنگیکردن لەنێوانیاندا، قائیمقامی زاخۆ دووپاتیانکردووەتەوە، “ئەمە زیادەڕەوییە و قبوڵ ناکرێت”.

پێشتریش عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاندبوو، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، لە هەرشوێنێک تێبینیی ئەوەیان کرد درەخت بڕاوە و دەبڕێت، دامودەزگاکانی حکومەتی لێئاگاداربکەنەوە، تا ئێمە بەدواداچوونی تەواوی بۆ بکەین”.

ئەمڕۆش كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم، چووە پەرلەمانی كوردستان و لەگەڵ هێمن هەورامی لەبارەی هەمان پرسەوە كۆبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی تورکیا: لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سەرۆک مام جەلال پەیوەندییەکانمان پتەوتر دەکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیرانی حکومەتی هەرێم، پێشوازیکرد لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و پێکەوە گفتوگۆ…
Total
0
Share