بەهۆی فشارەوە لقی كەركوكی ‏سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داخرا

بەبیانووی نەبوونی بینا و فشارەکانی ئیدارەی ئێستای پارێزگای کەرکوک، لقی كەركوكی ‏سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە شارەکە داخرا و كەلوپەل و بەڵگەنامەكانیشیان ‏گواستەوە بۆ شاری هەولێر.

ئێستا ‏750 ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بێپشت و پەنا ماونەتەوە، هەوار فارس یەكێكە لە ڕۆژنامەنووسانی كەركوك، ئەو بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و وتی، “لەمەودوا ڕۆژنامەنووسە کوردەکانی کەرکوک تەنها لەڕێی تەلەفۆنەوە هەماهەنگی و ‏پەیوەندییان لەگەڵ سەندیکا بەردەوام دەبێت، لێرە بەدواوە ئەگەر ڕۆژنامەنووسێكی ئەندامی سەندیكا لە كەركوك ڕووبەڕووی ‏پێشێلكاری ببێتەوە، پێویستە لەڕێگەی تەلەفۆن یاخود تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە شێوازی ‏پێشێلكارییەكە ڕوونبكاتەوە تا تۆماربكرێت، بەڵام ئەگەر بیەوێت سكاڵا لەدژی پێشێلكارییەكە ‏تۆماربكات، ئەوا پێویستە لە كەركوكەوە بچێتە شاری هەولێر”.

مەهدی زریان سەرۆکی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، ئەو نایشارێتەوە کە ‏فشارەکانی ئیدارەی پارێزگای کەرکوک لەلایەک و خراپیی باری دارایی سەندیکا لەلایەکی ‏ترەوە، هۆکاربوون بۆ لەکارخستنی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان.

بەپێی ئامارەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، لە چەند ساڵی ڕابردوودا 12%ی پێشێلكارییە تۆماركراوەكان دژی ڕۆژنامەنووسانی باشووری كوردستان لە كەركوك بوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: ئێـ.ـران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ئێـ.ـران ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردووە…
Total
0
Share