ئیسرائیل منداڵانی 5 تا 11 ساڵ ڤاكسین دەكات ‏

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڕیاریدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵمەتی ڤاكسینكردنی ‏منداڵانی تەمەن پێنج تاوەكو 11 ساڵ دەستپێبكات دژی كۆرۆنا.‏

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ‏داهاتوودا کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی خۆڤاكسینكردنی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ ‏ڕادەگەیەندرێت و ڤاکسینی فایزەر – بایۆنتێکیان پێدەدرێت.‏

تەندروستیی ئێسرائیل دڵنیاییشی داوە، “زۆرینەی شارەزایان پێیانوابووە سوودەکانی ‏ڤاكسینكردنی منداڵانی تەمەن پێنج بۆ 11 ساڵ لە مەترسییەکانی زۆر زیاترە”.‏

بەپێی داتاكان لە کۆی 9.4 ملیۆن دانیشتووی ئیسرائیل، 1.2 ملیۆنیان منداڵانی تەمەن 5 ‏بۆ 11 ساڵن، بۆیە بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتە جەخت لەوەدەكەنەوە، پێویستە ئەو ‏تەمەنانەش خۆیان ڤاكسین بكەن.‏

هەر بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، 5.7 ملیۆن كه‌س خۆیان ‏ڤاكسینكردووە له‌ كۆی 9.4 ملیۆن دانیشتوو، كە‌ دەكاتە ڕێژەی 80%، هەروەها زیاتر له‌ ‏‏4 ملیۆن كه‌سیش ژەمی سێیەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەوروپا سزای زیاتری بیلاڕوسیا دەدات

بابەتی دواتر

نمەباران و بەفری شاخەكان دەستپێدەكاتەوە ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share