نمەباران و بەفری شاخەكان دەستپێدەكاتەوە ‏

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی ‏هەرێمی بڵاوكردەوە، پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و ئەگەری نمەباران لە ناوچە ‏جیاجیاكان و بارینی بەفر لە شاخەكان هەیە. ‏

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ‏ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ‏بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراویش 21 پلە دەبێت.‏

بەڵام بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ سێشەممە، پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بۆ 18 ‏پلە و ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران هەیە لە ‏پارێزگاكان و هەروەها بەفربارین لە شاخەكانی كوردستان لە كاتی بەیانیدا.‏

هەربەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، مەودای بینین لەنێوان نۆ تا 10 كیلۆمەتردەبێت و ‏خێرایی با 10 تا 15 كیلۆمەتربێت لە كاتژمێرێكدا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان: زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە 22 ملیار دۆلار بووە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و زیانەکانی راگرتنەکەی ئاشکراکرد. کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم کرا

وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، دەستمانکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر…
Total
0
Share