سەعدی پیرە بۆ ئێستا: یەكێتی لەمەودوا یەك سەرۆكی دەبێت

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سیستمی هاوسەرۆكی لەنێو یەكێتیدا سەركەوتوو نەبووە و یەكێتی لەمەودوا یەك سەرۆكی دەبێت.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سیستمی هاوسەرۆكی لەنێو یەكێتی سەركەوتوو نەبووە و دوو هاوسەرۆك ناتوانن پێكەوە كاربكەن، جگە لەو كێشانەی دیكەش كە هەن”.

ئاشكراشیدەكات، یەكێتی ناگەڕێتەوە سەردەمی هاوسەرۆكی و ئەو ئەزموونەی ڕابردووش ساغیكردەوە كە هاوسەرۆكی سەركەوتوونییە، بۆیە لەمەودوا حزبەكە یەك بەرپرسی دەبێت، دواتریش ڕێككەوتن لەسەر ئەوە دەكرێت كە ئایا سەرۆك دەبێت یان سكرتێری گشتی.

لەبارەی ئەگەری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانیدا، ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی وتی، “ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە باشە و پێویستە، هەروەها گرنگە كە ئەنجومەنەكە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیش كۆببێتەوە بۆ ڕاگۆڕینەوە و بەپێی پەیڕەو و پرۆگرام و یاسا كارپێكراوەكان بڕیاربدەن”.

لەبارەی بەستنی كۆنگرە و پلینیۆمیش لەلایەن یەكێتی–یەوە سەعدی پیرە ئاشكرایكرد، “ئەو بڕیارە لە كۆبوونەوەی سەركردایەتیدا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت و پێویستە لایەنی یاسایی حزب ئامادەكاریی بۆ بكات، بەڵام كاری لەپێشینەی یەكێتی لەم كاتەدا پرسی دەستوور، كۆمسیۆن، یاسای هەڵبژاردن و سیستمی كۆتاكانە و پێویستە ئەو كێشانە یەكلاییبكاتەوە و لەگەڵ پارتی گفتوگۆیان لەسەر بكات.

“هەروەها ئێستا كاتی ئەوەیە یەكێتی خۆی ئامادەبكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆئەوەی بەرنامەیەكی دروست بۆ هەڵبژاردنەكە دابنێت كە ماوەی كەمتر لە ساڵێكی ماوە بۆ ئەنجامدانی”، وەك سەعدی پیرە وتی.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم گەشتی ئاسمانی بە ئازادی ئەژماردەکات

بابەتی دواتر

کرواتیا لە ڕوسیای بردەوە و بلیتی مۆندیالی 2022ی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share