بەرپرسێكی عێراقی: لەناوبردنی داعش بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە نایەتەدی

پێشمەرگە

پارێزگاری دیالە دەڵێت، هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان باشترین ڕێگەچارەیە بۆ لەناوبردنی پاشماوەی داعش لە پارێزگاكە.

موسەننا تەمیمی، پارێزگاری دیالە لە لێدوانێكی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، سنووری جیاكەرەوەی نێوان هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراق چالاكیی داعشی تیادا بەدیدەكرێت، لەناوبردنی داعشیش نایەتەدی بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەهۆی ئاشنابوونیان بە جوگرافیای ناوچەكە و بۆ ئاڵوگۆڕیی زانیاری.

وتیشی، “جوگرافیای ناوچەی حەمرین دژوارە و درێژدەبێتەوە بۆ سێ پارێزگا، ڕووداوەكەی ئەمدواییە لە شاخی حەمرین و دەریاچەی حەمرین ئامانج لێی دروستكردنی كەشێكە لەلایەن ڕێكخراوە تیرۆرستییەكەوە كە لە دیالە بوونی هەیە، لەكاتێكدا تەنها گروپی بچووكن”.

بەپێی وتەی تەمیمی توانای سنووردانان بۆ ئەو گروپانە هەیە و پێشتریش چەندین پرۆسەی سەربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی زۆرینەی ناوچەكانی پارێزگاكە ئەنجامدراون، بەڵام دووپاتیكردەوە كە پێویستی بە خستنەگەڕی هەوڵی هەواڵگریی بەهێز هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتە كۆمسیۆن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێگەیشت. جومانە غەلای، وتەبێژی…
Total
0
Share