کرواتیا لە ڕوسیای بردەوە و بلیتی مۆندیالی 2022ی بڕی

یارییەکانی گەڕی دەیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بەردەوامن، هەڵبژاردەی کرواتیا بەبردنەوە لە ڕوسیا خۆی گەیاندە مۆندیالی 2022ی قەتەر.

ئەمشەو یەکشەممە، هەڵبژاردەی کرواتیا لە ستادیۆن ماکسیمێر یاریی گەڕی دەیەم و کۆتایی کۆمەڵەی هەشتەمی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا.

کرواتییەکان بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد، گۆڵەکەش لە خولەکی 81 بەهەڵە لەلایەن فیدۆر کودریاشۆڤەوە تۆمارکرا.

https://www.youtube.com/watch?v=dopWzVXvEVU

لەهەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر ماڵتا تۆمارکرد.

گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی شەش، هەشت، 16، 69، 72، 80 لەلایەن ئالبێرت ڕوسناک (دوو گۆڵ)، ئۆندریج دودا (هاتریک)، ڤیرنۆن دی مارکۆوە تۆمارکران.

 

لە یارییەکی دیکەشدا، هەڵبژاردەی سلۆڤینیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قوبرسی بردەوە.

گۆڵەکانی سلۆڤینیا لە خولەکەکانی 48، 85 لەلایەن میها زایج، ئادەم سیرینەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی قوبرس لە خولەکی 89 لەلایەن ئەندرۆنیکۆس کاکولیسەوە تۆمارکرا.

 

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، کرواتیا بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە لوتکەی کۆمەڵەی هەشتەمدا جێگیربوو، هەروەها گەیشتنی بە مۆندیالی 2022ی ڕوسیا مسۆگەرکرد، لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی ڕوسیا بە 22 خاڵەوە ناچارە بەشداریی پاشکۆکانی مۆندیال بکات بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتییە جیهانییەکە.

ڕیزبەندیی کۆتایی گروپی هەشتەم:

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە بۆ ئێستا: یەكێتی لەمەودوا یەك سەرۆكی دەبێت

بابەتی دواتر

هۆكاری دواكەوتنی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022ی عێراق ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج یاریزانی چێڵسی بۆ فرۆشتن

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕەزامەندیی نیشانداوە، پێنج لە یاریزانە یەدەگەکانی بفرۆشێت، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان لە ئاستێکی باڵادان. ئیدارەی یانەی…
Total
0
Share