پاڵاوتنەكانی مۆندیال.. ئەمشەو سێ یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن

لە گەڕی دەیەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022، ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

كاتژمێر 5ی ئێوارە هەڵبژاردەی كرواتیا میوانداریی هەڵبژاردەی ڕوسیا دەكات.

ڕوسیا بە 22 خاڵ پێشەنگە و بە یەكسانبوون و بردنەوە دەگاتە مۆندیال و كرواتیاش تەنها دەبێت بردنەوە بەدەستبهێنێت تا بگاتە مۆندیال.

كاتژمێر 10:45 خولەك، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و سڕبیا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

هەردوو هەڵبژاردەكە 17 خاڵیان هەیە و پورتوگال بە جیاوازیی گۆڵ پێشەنگە.

پورتوگال بە یەكسانبوون و بردنەوە بە پلەی یەكەم دەگاتە مۆندیال و سڕبیاش تەنها دەبێت بردنەوە بەدەستبهێنێت.

لەهەمانكاتدا و هەر لەكاتژمێر 10:45 خولەكدا ئیسپانیا میوانداریی سوید دەكات.

ئیسپانیا بە 16 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی كۆمەڵەی دووەمی گرتووە و سویدیش بە 15 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

بابەتی پێشتر

چاڤی داهاتووی کۆتینیۆ یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی دواتر

بەرگریکارێکی سیتی داواکراوی سەرەکی نیوکاسڵە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مه‌غریب و کرواتیا سه‌رکه‌وتن و به‌لجیکا ماڵئاوایی له‌ مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی شه‌شه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی مه‌غریب و کرواتیا به‌…
Total
0
Share