پێنج یانە ئامادەن سێرجیۆ ڕامۆس بکڕن

سێرجیۆ ڕامۆس، کاپیتانۆی مێژوویی ئیسپانیا و یانەی ڕیاڵ مەدرید، ماڵئاوایی لە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید کرد و بڕیارە وەرزی داهاتوو بۆ یانەیەکی دیکە یاریبکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی میرەر، تەنها پێنج یانەی گەورەی جیهانی توانای گواستنەوەی بەرگریکارەکەیان هەیە، بەڵکو بۆندیشیان پێشکەشکردووە.

یانەکان پێکهاتوون لە مانچستەر یونایتد، پاریس سان جێرمان، بایرن میونشن، چێڵسی، ئینتەر مەیامی.

یانەی مانچستەر یونایتد یەکێکە لە داواکارە بەهێزەکانی ڕامۆس، هاوشانی یانەکانی پاریس سان جێرمان و چێڵسی لە ڕووی داراییەوە توانای ئەوەیان هەیە، مەرج و خواستەکانی جێبەجێبکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەوپێیەی بۆندی بەرگریکارەکە بێبەرامبەرە، یانەکانی بایرن میونشن و چێڵسی و ئینتەر مەیامی بەهەمان شێوە هاتوونەتە ناو هاوکێشەکەوە، بەڵام ئینتەر مەیامی چانسی لاوازە، چونکە یاریزانەکە لە تەمەنی 35 ساڵیدایە و هێشتا پێیوایە لە توانایدایە چەند وەرزێکی دیکە لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا یاریبکات.

ڕامۆس لە ساڵی 2005وە پەیوەندی بە ڕیاڵەوە کردووە، لە ماوەی 16 ساڵدا چەندین ناسناوی ئەوروپی و ناوخۆیی چنیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئامێری کارەبایی بۆ دڵی ئیریکسن دادەنێن، دەتوانێت یاریبکاتەوە؟

بابەتی دواتر

هۆکار چییە؟ نادال لە دوو پاڵەوانێتی گەورە کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share