هەفتەی داهاتوو درێژترین مانگگیرانی نیمچەیی ئەم سەدەیە ڕوودەدات

ماوەكەی سێ كاتژمێر و 28 خولەك و 23 چركە دەبێت

چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو لەنێوان 18 و 19ی تشرینی دووەم درێژترین مانگگیرانی نیمچەیی ببینرێت.

هەسارەی زەوی ڕێگردەبێت لە گەیشتنی تیشكی خۆر بۆسەر مانگ، ئەمەش وادەكات بەشێك لە مانگ بە تاریكی دەربكەوێت.

بەپێی ئامارەكانی ئاژانسی ناسا دەربارەی مانگگیران لە ساڵی 2001 تا ساڵی 2100 مانگگیرانەكەی ئەم مانگە دەبێتە درێژترینی سەدە و ماوەكەی سێ كاتژمێر و 28 خولەك و 23 چركە دەبێت.

درێژترین مانگگیرانی نیمچەیی ساڵی 2018 ڕوویدا و ماوەكەی كاتژمێرێك و 43 خولەك بوو.

بەپێی ناوەندی هۆلكۆمب لە ئیندیانا-ي ئةمريكا، مانگگیرانەكە درێژترین دەبێت بەدرێژایی 580 ساڵی ڕابردوو.

لەكاتی مانگگیراندا، مانگ تاریك دەبێت و هەندێكجار ڕەنگێكی وەك سووری دەبێت، سەبارەت بە مانگگیرانی نیمچەیی، سێبەری زەوی بەتەواوی مانگ داناپۆشێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دیاردەكە بۆ هەوادارانی بۆشایی ئاسمان لە جیهاندا مایەی سەرنجڕاكێشانە.

بۆ زانینی كاتی وردەكاری كاتی ڕوودانەكە لەو ناوچەیەی لێی نیشتەجێیت دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی Timeanddate.com بكەیت.

بابەتی پێشتر

سیستمێكی ڕوسی چەندین درۆن بەشێوەی كۆمپیوتەری هەڵدەسووڕێنێت

بابەتی دواتر

جێگرەكەی بەغدادی سەرچاوەكانی داهاتی داعش ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share