پەڵەیەکی قاوەیی لەسەر نینۆکی دروستبوو پشکنینەکان نەخۆشییەکی مەترسیداریان ئاشکراکرد

کچێکی ئەمریکی بۆ ماوەی 10 ساڵ پەڵەیەکی قاوەیی لەسەر نینۆکی دروستبوو و بەڵام فەرامۆشی کردبوو، کاتێک سەردانی نەخۆشخانەشی کرد پشکنینەکان نەخۆشییەکی مەترسیداریان.

کچێکی ئەمریکی بە ناوی ماریا سلڤیا، بۆ ماوەی 10 ساڵ پەڵەیەکی قاوەیی لەسەر نینۆکی یەکێک لە پەنجەکانی دەستی دروستبووبوو، بەڵام دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆی پەنجەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوکردەوە لەلایەن هاوڕێکانییەوە پێشنیاری ئەوەی بۆ کرا بە زوویی سەردانی پزیشک بکات و پشکنینی پێویست ئەنجامبدات.

ماریا ئاماژەی بەوە کردووە، “لە ساڵی 2012 ەوە ئەو پەڵەیە لەسەر نینۆکم دروستبووە، سەرەتا رەنگەکەی کاڵ بوو، بەڵام ماوەی ساڵێکە رەنگەکەی تۆخ بووە، سەرەتا پێم وابوو تەنها نیشانەیەکی ئاساییە”.

ئاشکراشیکرد، “کاتێک سەردانی پزیشکم کرد، دەرکەوت تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پێست بووم، هەر زوو نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدام و ئەو بەشەی پەنجەیان بۆ لابردم”.

بابەتی پێشتر

پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات و دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە

بابەتی دواتر

دەربەندیخان.. 21 سەرپێچیکار بەهۆی زیانگەیاندن بە سروشت و ژینگە دەستگیرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share