ژنێکی ئێرانی بە سکێک چوار کوڕ و کچێکی بوو

ژنێکی خەڵکی شیراز دوای ئەوەی ژانی منداڵبوون دەیگرێت و دەبرێتە نەخۆشخانەی “حەزرەتی زەینەب” بە سکێک چوار کوڕ و کچێک دەهێنێتە دونیاوە.

فاتیمە سادات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی “حەزرەتی زەینەب” ڕایگەیاندووە، “ژنێکی تەمەن 29 ساڵی خەڵکی شارۆچکەی جیوم لارستانی شیراز لە دووەمین ئەزموونی سکپڕیدا پێنج منداڵی بووە کە تەنها یەک کچیان تێدایە.”

بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، منداڵەکان بە بەراورد بەو دۆخەی تێیدابوون باری تەندروستیان باشە و کێشی هەریەک لە منداڵەکان دەگاتە یەک کیلۆ و نیوو.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاشکراشیکردووە، باوکی منداڵەکان کرێکارە و لەکاتی گەیاندنی دایکەکە بە نەخۆشخانە ئامادە نەبووە و دواتر هەواڵەکەیان بە تێلەفۆن پێ ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: کۆنتڕۆڵی بەندیخانەی شەدادی لە دەست هێزەکانمان نەماوە

شـ.ـەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییەکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی بەندیخانەی شەدادییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی زیندانەکە لە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
Total
0
Share