یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ڕێککەوتنی لەگەڵ جیۆفری کۆندۆبیای ناوەندکاری یانەی ڤالێنسیا کردووە، یاریزانەکە لە زستانی 2021وە پەیوەندی بە پێکهاتەی سیمیۆنییەوە دەکات.
ڕۆژنامەکانی مارکا و ئاسی ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، لەدوای ماڵئاواییکردنی تۆماس پارتێ لە کۆتا وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2020، ئەندریا بێرتای بەڕێوبەری وەرزشیی ئەتلەتی هەوڵی زۆریداوە شوێنگرەوەیەکی بەتوانا دابینبکات و هەموو چاوەکان لەسەر کۆندۆبیا بوون.
سەرچاوەکان دووپاتیدەکەنەوە، ڕێککەوتن لەنێوان یاریزانەکەی ڤالێنسیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەبڕی 20 ملیۆن یورۆ کراوە، ناوبراو لە زستانی 2021وە پەیوەندی بە پێکهاتەی سیمیۆنیەوە دەکات، بەڵام ناتوانێت بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات.
بۆچی کۆندۆبیا؟
کۆندۆبیا هەمان خەسڵەتی بەهێزی و خێرایی تۆماس پارتێی هەیە، تەمەنی 27 ساڵە و ماوەیەکی دوورودرێژ لەناو یاریگاکان بەردەوامدەبێت.
لە شێوازی یاریکردندا توانای بەرگری و ڕاگرتنی ڕکابەرانی بەهێزە و لەبەرئەوەیە بە “تیمساحەکە” ناودەبرێت، پێشوەخت لەگەڵ سیمیۆنی گفتوگۆیکردووە و ڕاهێنەرەکە بەڵێنی پێداوە لە وەرزی 2020/2021 پشت بە تواناکانی ببەستێت، لەدوای تێکچوونی ڕەوشی کارگێڕی یانەی ڤالێنسیا یکۆندۆبیا جگە لە ئەتلەتی بیری لە هیچ یانەیەکی دیکە نەکردووەتەوە.
سیمیۆنی لە پلانیدایە کۆندۆبیا وەک ناوەندی بەرگری لەبەردەم هێڵی بەرگری بەگەڕبخات، ئەوەش سەربەستی زیاتر لە مارکۆس یۆرێنتی و ناوەندکارە هێرشبەرییەکان دەدات، شارەزایانی تۆپی پێی ئیسپانیا پێیان وایە گواستنەوەی ئەم یاریزانە هیچ بەهانە و ڕەخنەیەک بۆ “چولۆ” ناهێڵێتەوە.