ئارسیناڵ دەبێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ؟ ڤینگەر وەڵام دەداتەوە..

ئارسن ڤینگەر، ڕاهێنەری ئەفسانەیی و پێشووی یانەی ئارسیناڵ دووپاتیدەکاتەوە، پێکهاتەی ئارتێتا بەهێزە و توانای بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانی وەرزیان هەیە.

ڕاهێنەری پێشووی “گانەرز” دەڵێت، “پێموایە ئارسیناڵ لەم وەرزەدا لەسەر ڕێڕەوی دروستە، پێشموایە هیچ پێگەیەکی لاوازیان نییە، پێکهاتەکەیان گەنجە و یاریزانی بەهرەداری تێدایە، ئەوانەش کە کڕیویانن ناوازەن.”

هەروەها دەڵێت، “لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا یانەیەک باڵادەست نییە، ئارسیناڵ دەتوانێت تواناکانی بسەلمێنێت، یانەیەکەمان هەمیشە لەنێو گەورەکاندا بووە، تەنانەت ناتوانین لە لیستی پاڵێوراوان بۆ پێگەی پاڵەوانی وەرز دووریان بخەینەوە، هیوادارم بتوانن ناسناوەکە بەدەستبهێنن.”

پێکهاتەی ئارسیناڵی مایکڵ ئارتێتا لەم وەرزەدا بەهێزەوە دەستیپێکردووە، پێنج یاریی دەستپێکیان بردەوە و بە مانچستەر یونایتد دۆڕاون، بەڵام هێشتا لە لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدان.

بابەتی پێشتر

بکوژان و دەستدرێژیکارانی سەر منداڵێکی کەرکوک لەسێدارە دەدرێن

بابەتی دواتر

بنزیمە بۆ دێربیی مەدرید ئامادە دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share