پیپی: سانتۆس وانەیەکی گرنگی فێری ڕۆناڵدۆ کرد

یاریزانی پۆرتوگالیی یانەی پۆرتۆ، کیپلەر پیپی ئاماژە بەوە دەکات، کە لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالی 2022دا، فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری پۆرتوگال وانەیەکی گرنگی فێری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردووە.

پیپی دەڵێت، “سانتۆس (ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی پۆڵەندا) هەمیشە ڕۆحی بەکۆمەڵی لە پێشینەدا داناوە، لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیکردنی بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەو ئاراستەیە کاریکرد.”

پیپی باس لە لێکچوونی ڕۆڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پورتوگال و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا دەکات.

بەرگریکارەکەی پۆرتۆ دەڵێت، “سانتۆس وایکرد ڕۆناڵدۆ تێبگات کە ‘ئێمە’ لە “من” و لە هەموو شتێکی دیکە گرنگترە، ڕۆناڵدۆ نموونەی باڵای ئێمە بوو، دڵنیام لە پۆڵەندا بە هەمانشێوە بوو بۆ لیڤاندۆڤسکی، چونکە ئەوان دوو یاریزانی گەورەن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share