(ڤیدیۆ) زڵاتان بە گۆڵێکی ناوازە میلانی لەسەر عەرشی کالچیۆ جێگیرکرد

 

ئەمڕۆ، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی شەشی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یانەی ئودینێزی لە ستادیۆ فریولی میوانداری ئەی سی میلانی کرد، لۆمپاردییەکان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ دەستپێکی ڕوبەڕوبوونەوەکە، لە خولەکی 18 فرانک کیسی گۆڵی یەکەمی یانەی ئەی سی میلانی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی یانە سورو ڕەشەکە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی ئودینێزی کاردانەوەیان هەبوو، لە خولەکی 48 ڕۆدریگۆ دی پاولی ئەرجەنتینی گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

لە کاتێکدا یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) بەرەو کۆتایی دەچوو، لە خولەکی 83 زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری سویدی بە ناوازەترین شێوە گۆڵی دووەم و پێشەنکی ڕۆسۆنێری تۆمارکرد، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات (1 – 2).

بەم بردنەوەیە میلان توانی ڕێژەی خاڵەکانی لەکۆی شەش ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە 2020/2021 بگەیەنێتە 16 خاڵ و لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی سیریا ئەی جێگیربێت، لەبەرانبەردا یانەی ئودینێزی بە سێ خاڵەوە بۆ پلەی 18ی خولەکە دابەزی.

بابەتی پێشتر

سیمیۆنی پلانی چییە؟ ئەتلەتیکۆ و کۆندۆبیا بە ڕێککەوتن گەیشتن

بابەتی دواتر

بردنه‌وه‌ی یوڤانتۆس به‌ ئه‌نجامی (1-4) یانه‌ی سپیزیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیمیۆنی هەڕەشە دەکات

دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆمەدرید دەڵێت ئامانجی وەرزی نوێ بەدەستهێنانی زۆرترین ناسناوە. سیمیۆنی دەڵێت تیپەکەمان بەهێزکردۆتەوە و ئێستا خاوەنی…
Total
0
Share