لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقینەوەیەك ڕوویدا و كوژراو و بریندار هەن.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەكانی ئەفغانستان، لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوە تەقینەوەیەك لە ڕۆژئاوای كابول ڕوویداوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان هاوڵاتییەك كوژراوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
هاوكات زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تویتێكدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و دوانیش بریندارن.
لە دوای كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستانەوە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبان، دۆخی ئەمنیی وڵاتەكە كۆنترۆڵكراونەكراوە و داعشی خۆرسانیش زیاتر بەهێزبووە.