ئێران دەستكردن بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60% ڕادەگەیەنێت

وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز

گەورەی وتوێژكارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60% دەستپێدەكات.

كەناڵی پرێس تیڤی ئێرانی لەسەر عەباس عێراقچی، گەورەی وتوێژكارانی ئێران بۆ گفتوگۆ ئەتۆمییەكان وتی، وڵاتەكەی بە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕادەگەیەنێت كە لە سبەینێ-ەوە دەستدەكات بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60%.

ئەو لێدوانە بە چەند ڕۆژێك دێت پاش ئەو هێرشەی كرایەسەر وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز، كە تاران ئۆباڵەكەی خستەئەستۆی ئیسرائیل.

لای خۆیەوە كازم غەریب ئابادی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە ڤیەننا دوپاتیكردەوە، پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی نەتەنز پاش بەئامانجگرتنەكەی نەوەستاوە و، گۆڕینی ئامێری سێنتەرفیوجس (أجهزة الطرد المركزي)ەكانی دەستیپێكردووە.

ئێران بەڵێنی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەدات

ڕۆژی یەكشەممە ڕوداوێك لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز-ی نزیك لە تاران ڕویدا، سەرەتا لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە وەك ڕوداوێكی ئاسایی ئاماژەی پێدرا، بەڵام دواتر بە هێرشێكی دەرەكی ناوبراو و ئیسرائیل بە ئەنجامدانی تۆمەتباركرا.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

عێراق دەستپێكردنەوەی كاری ترانزێت بۆ پێنج وڵات ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لەهەر ڕۆژێكدا یەك ملیار دۆلاریان دەستكەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share