تێنسزانی ئیستۆنی ئانیت کۆنتاڤیت و گاربینی موگۆرزای ئیسپانی، بە بردنەوەیان لە کارۆلینا پلیسکۆڤا و باربۆرا کریجیلکۆڤا گەیشتنیان بە قۆناغی نیوەی کۆتایی “WTA” لەسەر ئاستی خانمان مسۆگەرکرد.
کۆنتاڤیت لە گوادالاخارا- مەکسیک بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەرامبەر پلیسکۆڤا تۆمارکرد (6-4)، (6-0).
ئەوەش سەرکەوتنی ژمارە 12ی ئەستێرە ئیستۆنییەکەیە، سەرەڕای ئەوەی گەیشتنی بە خولەکە لە کۆتا ساتدا بەرامبەر ئەنەس جابری تونسی یەکلاییکردەوە.
لەلایەکی دیکەوە، گاربینی موگۆرزای ئیسپانی توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردنەوە بەرامبەر باربۆرا کریجیلکۆڤای چیکی تۆماربکات (2-6)، (6-3)، (6-4).
یاریزانان لە پاڵەوانێتی “WTA”ی کۆتایی – گوادالاخارای مەکسیک، لەسەر ئاستی کچان دەکرێن بە دوو گروپی جیاوازەوە.
گروپی یەکەم ئارینا سابالینکا-ی بیلاڕوسی، ماریا ساکاری-ی یۆنانی، ئیگ سویتیک-ی پۆڵەندی، پاولا پادۆسا-ی ئیسپانی لەخۆدەگرێت.
گروپی دووەمیش هەریەک لە ئانیت کۆنتاڤیت، گاربینی موگۆرزا-ی ئیسپانی، کارۆلینا پلیسکۆڤا و باربورا کریجیلکۆڤا لەخۆدەگرێت.