گواردیۆلا پێشبینی کەرەنتینێکی دیکە دەکات: تکایە ماسک ببەستن

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا داوا لە هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلتەرا و دانیشتووانی بەریتانیا دەدات، لە دەرەوەی ماڵەکانیان و لەناو یاریگا ماسک ببەستن.

گواردیۆلا بە “زە میرەر”ی ڕاگەیاندووە، “لەناو یاریگا خەڵکی ماسک نابەستن، ئەوەش سەرسامی کردووم، دەچێتە بازاڕ بۆ کڕینی دیاری، لەسەر شەقامەکان، کەس ماسک نابەستێت، بەڕاستی سەرسامبووم، لە ئیسپانیا لەشوێنە گشتییەکان ماسکبەستن ناچارییە، لەبەرئەوەیە لەسەر شەقامەکان ناچاریت بەکاریبهێنیت”.

هەروەها دەڵێت، “پێویستە سەرلەنوێ دەستپێبکەینەوە، دوورکەوتنەوە لە یەکدی، ماسک بەستن و بەکارهێنانی پاککەرەوەی دەستەکان، ئەوە باشترین ڕێگەیە بۆ بەرگرتن لە تەشەنەکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەگەرنا، کەرەنتینێکی دیکە ڕوودەدات و ئەوەش چەندین جار دووبارە دەبێتەوە”.

گواردیۆلا یەکێکە لەو ڕاهێنەر و کەسایەتییە وەرزشییانەی بەهۆی کۆرۆناوە دووچاری خەم بووە، لە سەرەتاکانی بڵاوبوونەوەی پەتا جیهانییەکەوە دایکی بەو هۆکارە مرد، لەئێستاشدا دووبارە لە بەریتانیا ڕێژەی تووشبوون زیادیکردووە، هەر بەوهۆیەشەوە چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی پریمەرلیگ بڕیاری دواخستنیان دراوە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا هالاند ناکڕێت و لە ڕیاڵ مەدریدی تێکدەدات

بابەتی دواتر

یەكێكیان لە نزیك حەمرینە.. لە چوار پارێزگا ئۆپەراسیۆن دژ بە داعش دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share