24 ملیار دینار لە بەغدادەوە نێردرا

حکومەتی عێراق، بڕی 24 ملیار دیناری دیکەی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی رەوانەکرد.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمە سێیەمین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانە و بڕەکەی 24 ملیار و 250 ملیۆن دینارە.

وتیشی، پارەکە نێردراوە، تەنیا رێکارە تەکنیکی و کارگێڕییەکان ماون بۆ ئەوەی بەسەر جوتیاراندا دابەشبکرێت.

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بڕە پارەیە، نۆ ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی سلێمانییە، حەوت ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی هەولێرە و حەوت ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆکە.

حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا سێ گوژمە پارەی گەنمی جوتیارانی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام هێشتا زیاتر لە 250 ملیار دیناری دیکەی شایستەی دارایی جوتیاران ماوە کە رەوانەبکرێت؛ نەسرین ئەحمەد لەوبارەیەوە وتی، “81 ملیار دینار لەو بڕەپارەیە بۆ جوتیارانی سلێمانییەوە و ئەوەی دیکەش، بۆ جوتیارانی هەولێر و دهۆکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: ئاریان مەجید لەلای بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەستبەسەرە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بڵاوکرایەوە کە ئاریان مەجید بێسەروشوێنە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئاگادارکرایەنەوە کە ناوبراو…
زیاتر ببینە

لە سێ یەكەوە بۆ نیوە+یەك.. چێوەی هەماهەنگی زیادبوونی ژمارەی پەرلەمانتارانی ئاشكرادەكات

چێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانییەكە بۆ نیوە+یەك زیادیكردوە و دەڵێت، هاوپەیمانیی سێقۆڵی هیچ بژاردەیەكی نییە جگە لە…
Total
0
Share