روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، بەئامانجكردنی كێڵگە نەوتییەكانی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر، كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچەكانی دیكە ئیدانە دەكات و داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی پەیوەندیدار لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دەكات، رێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بە ئامانجكردنی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم ئیدانە دەكەین و دووبارەبونەوەی ئەم هێرشەی ئاشكرایانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەكات و بناغەكانی ئابوری لاوازدەكات و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیيان دروستدەكات.

هاوكات سەرۆكایەتیی كۆمار داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی پەیوەندیدار لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دەكات، رێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران و بەرگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بۆ هەناردەی نەوت چاوەڕێی واژووی وەزارەتی نەوتین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە، چاوەڕێی واژووی رێککەوتنەکەن لەلایەن وەزارەتی نەوتی…
Total
0
Share