ئەندامانی باندێك كە 328 توك توكیان دزیبوو دەستگیركران

لە كەربەلا ئەندامانی باندێك دەستگیركران كە بەوتەی پۆلیس 328 توك توك-یان لە بەغداد و كەربەلا دزیوە.

ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا ڕایگەیاند، شەش كەس دەستگیركراون كە 300 ماتۆڕی توك توك-یان لە بەغداد دزیوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی كەربەلا، ئەو كەسانە 28 توك توكی تریان لە كەربەلا دزیوە و لە لێكۆڵینەوەدا دانیان بە هەموو ئەو تاوانانەی دزیكردندا ناوە.

فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا دەڵێت، ئەندامانی باندەكە 30 فیشەی كارپێكردنی ماتۆڕیان پێبووە كە لەڕێگەیانەوە توانیویانە ئەو ماتۆڕانە بخەنەكار كە دزیویانن، هەروەها چەندین بەڵگەنامە و گرێبەستی ساختەیان پێبووە بەهۆیانەوە توك توكەكانیان لە شارەكانی تر فرۆشتووە.

توك توك ماتۆڕێكی نەفەرهەڵگرە و لە بەغداد و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەربڵاوە، نرخی هەر دانەیەك لەو جۆرە ماتۆڕە لەنێوان سێ بۆ شەش ملیۆن دیناردایە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. گروپێکی کۆچبەران خۆیان گەیاندە پۆڵەندا

بابەتی دواتر

تورکیا گەشتی کەسانی عێراقی و سوری و یەمەنی بۆ بیلاڕوسیا ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر: كۆتایی عێراق نزیكە

موقتەدا سەدر لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەغدادەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی”.…
Total
0
Share