تورکیا گەشتی کەسانی عێراقی و سوری و یەمەنی بۆ بیلاڕوسیا ڕادەگرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هێڵی ئاسمانیی شارستانیی تورکیا ڕایگەیاند، بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی گەشتی کەسانی عێراقی و سوری و یەمەنی، لە وڵاتەكانیانەوە بۆ بیلاڕوسیا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکردووە، “لە ئەمڕۆوە ڕێگەنادات کەسانی عێراقی و سوری و یەمەنی، تکتی فڕۆکە بۆ شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕوسیا ببڕن”.

لە پرسی گەشتی کۆچبەرانی کورد و سوری بۆ بیلاڕوسیا و لەوێوە بۆ سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا، تورکیاش لەگەڵ بیلاڕوسیا تۆمەتبارکرابوو، کە هاوکاریی کۆچبەرانی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هێڵی ئاسمانیی شارستانیی تورکیا بەڵێنی بە پۆڵەندا داوە، نە ڕاستەوخۆ نە بە ترانزێت ڕێگەنادات بە گەشتی فڕۆکە کە هەڵگری عێراقی و سوری و یەمەنی بێت بۆ بیلاڕوسیا.

قەیرانی کۆچ لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، شەڕی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و بەرەی ڕوسیا گەرمتردەکات و حکومەتی بیلاڕوسیا دەڵێت، “یەکێتیی ئەوروپا خۆی ئامادەدەکات بۆ سزای نوێ بەسەرماندا”.

تا ئێستا بەهۆی نەبوونی چارەسەرێکەوە بۆ پرسی کۆچبەران لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، قەیرانی کۆچ لە جیهاندا گەیشتووەتە قۆناغێکی دیکە و هەزاران کۆچبەر لەو سنوورە خەریکە بەهۆی شەڕ و ململانێی گەرمی نێوان بەرەی ڕوسیا و یەکێتیی ئەوروپا، لەسەرمادا ڕەقدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەندامانی باندێك كە 328 توك توكیان دزیبوو دەستگیركران

بابەتی دواتر

ڕێگە بە جولیان ئەسانج دەدرێت لە زینداندا هاوسەرگیری بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share