تاڵیبان پەیکەری سەرکردەیەکی شیعەی لابرد و قورئانێکی لە جێگای دانا

دانیشتووانی ناوچەی بامیان هەواڵیان داوە کە چەکدارانی تاڵیبان پەیکەری “عەبدولعەلی مەزاری” سەرکردەی شیعەکانی ئەفغانیان لابردووە و لە جێگای ئەوە پەیکەری قورئانێکیان داناوە.

هەوڵەکانی ئەمدواییەی تاڵیبان لەدژی “کەمینەی هەزارە” کە زۆرینەیان شیعە مەزهەبن، مەترسییان لەسەر شیعەکان دروستکردووە و لە پاراستنی گیانیان دڵنیانین.

بە وتەی دانیشتووانی ناوچەکە، “لابردنی پەیکەری کەسێکی شۆڕشگێڕ، ڕەنگە قبوڵنەکرێت و ناڕەزایەتی و توندوتیژی بەدوای خۆیدا بهێنێت”.

“عەبدولعەلی مەزاری” یەکێکە لە سەرکردە سەربازی و کۆمەڵایەتییەکانی هەزارەی شیعە مەزهەب لە ئەفغانستان و لە خولی یەکەمی دەسەڵاتی تاڵیباندا لە 90ـەکانی ڕابردوودا دەستگیرکرا و پاشان لە زیندان کوژرا.

حکومەتی پێشووی ئەفغانستان، ناسناوی “شەهیدی یەکگرتنی میلـلی بەخشیبووە عەبدولعەلی مەزاری”.

لەکاتی گەڕانەوەی چەکدارانی تاڵیباندا، پەیکەری سەرکردە شیعییەکە، زیانی پێگەیشتبوو، دواتر دانیشتووانی بامیان کارەکەیان خستەئەستۆی چەکدارانی تاڵیبان.

لەگەڵ گۆڕینی پەیکەرەکەدا، ئیدارەی تاڵیبان ناوی فولکەکەشی گۆڕیوە لە “چۆک مەزارییەوە بۆ چۆک قورئان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەك لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەكی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا لە سوریا بڵاوكردەوە دەڵێت، “درۆنەكە لە هێزەكانمان نزیكبووەوە بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی دراوە”.…
زیاتر ببینە

تاڵیبان داوا له‌ وڵاتانى ئیسلامى ده‌كات دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌یدا بنێن

سەرۆک وەزیرانی حكومه‌ته‌كه‌ى تاڵیبان داوا لە وڵاتانی ئیسلامى ده‌كات دان بنێن بە ‏حکومەتەکەیاندا، كه ‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ پێكیانهێناوه‌.‏…
Total
0
Share