توركیا سعودییەكان لە كوشتنی خاشقچی بێبەری دەكات

دوای سەردانەكەی محەمەد بن سەلمان بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان-دا، دادگای توركیا سعودییەكان لە كوشتنی خاشقچی بێبەری دەكات.

26 كەسی سعودی كە توركیا بە تۆمەتی بەشداریكردن لە كوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی-دا ماوەی سێ ساڵە زیندانیكردوون، تۆمەتەكانیان لەسەر لابران.

زانیارییەكان ڕۆژنامەی “Gazete Duvar” ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردوونەتەوە، توركیا قایلبووە دۆسیەی دادگاییكردنی تۆمەتباران بگواسترێتەوە بۆ سعودیە و 26 تۆمەتباریشی بێتاوان دەركرد و دەڵێت، لەبەر گواستنەوەی پرۆسەی دادگاییكردنەكە، “ناتوانین وتەی تۆمەتبارەكان وەربگرین”.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەتەر یەكەم هەوڵی دزەپێكردنی هۆشبەر لە دەستپێكی مۆندیالدا پوچەڵدەكاتەوە

ئیدارەی گومرگی فڕۆكەخانەی حەمەد هەوڵێكی دزەپێكردنی ترامادۆڵ و ماددەی حەشیش-ی هۆشبەری پوچەڵكردەوە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی…
زیاتر ببینە

هاککەران کامێراکانی زیندانی ئەوین هاکدەکەن و چەند ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە

گروپێکی هاککەر بەناوی “عەدالەت عەلی” ڕایگەیاندووە، کامێراکانی چاودێریی زیندانی ئەوینی لە تاران هاککردووە و بەڵگەی ڤیدیۆیی مەترسیداری دەستکەوتووە،…
Total
0
Share