کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی وەفدی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمار، دەستیپێکرد.

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و نوێنەرانی حکومەتی فەرەنسا، بەشدارن.

بەپێی میدیاکانی سووریا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەواوکردنی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا دەکرێت، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان مەزلوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، لە 10ی ئازاری ئەمساڵدا واژووکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ڕێگە نادرێت دەستکاریی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکان بکرێت

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ڕێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان لە بازاڕدا. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share