پۆلیسی راپەڕین: دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی دانیشتووی رانیە لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە سکاڵای تۆمارکرد کە بە وتەی خۆی ماتۆڕسکیلی لە جۆری ئێرانی لە نزیک نەخۆشخانەی گشتیی رانیە لێدزاروە، بڕیاری دادوەر بە دەستهات و پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە.

دەشڵێت، دوای بە دواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاریی پێویست بە سوودوەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێری توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرابکرێت، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانیان بە تاوانەکەیاندا نا و دەستیش بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا گیرا.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تۆمەتباران دوای دزینی ماتۆڕسکیلەکە هەستاون بە گۆڕینی پارچەکانی و بە لابردنی ژمارەی سەرشانسیی ماتۆڕسکیلەکە، دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتباران بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share