لیرەی توركی لە دابەزیندا ئاستێكی پێوانەیی دیكەی تۆماركرد و نرخەكەی بۆ نزیكەی 9.9 لیرە بەرامبەر دۆلارێك دابەزی.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئامارەكانی هەڵاوسان لە ئەمریكا بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دراوە بیانییەكانی دیكە، لەو نێوەندەدا لیرەی توركی زەبری دیكەی بەركەوت.
لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا نرخی یەك دۆلار بەرامبەر بوو بە نزیكەی 9.9 لیرەی توركی و دابەزینی تۆماركرد.
جگە لە لێكەوتە دەرەكییەكان، سیاسەتی بانكی ناوەندی توركیا و پرسە سیاسی و ئابوری و سەربازییەكانی دیكەش ڕۆڵیان هەبووە لە دۆخی ئابوریی توركیا و دابەزینی نرخی لیرە.
چەند ساڵێكە لیرەی توركی بەردەوامە لە دابەزین و لەدەستدانی بەهاكەی، تەنها لەمساڵدا 25%ی بەهاكەی لەدەستداوە.