ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس نرخی نەوتی زیاتر بەرزكردەوە

ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بووەتەهۆی ئەوەی نرخی نەوت بەردەوام ڕوو لە بەرزبوونەوە بكات و نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە سەروو 83 دۆلار.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ داخستنی بازاڕەكانی نەوتدا، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 83.6 دۆلار بەرزبووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت بۆ ڕێككەوتنەكەی ئۆپیك پڵەس و بەردەوامبوونی ڕێكخراوەكە لەسەر زیادكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا پێشبینی ئەوە دەكرا كە 800 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە زیادبكات.

ئاژانسەكە باسی لەوەشكردووە، سەرەڕای فشاری وڵاتان بۆسەر ڕێکخراوی ئۆپێک بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکاتەوە، تائێستا ڕێكخراوەكە ترسی لە دەرهاویشتەکانی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بڵاودەکاتەوە

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی بڵاودەکاتەوە. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم كێشەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون یەكلایی دەكاتەوە

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەبارەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بڕیارەکانی خۆی…
Total
0
Share