بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی پرسی كۆچبەران لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا كۆبوونەوەیەك ڕێكبخات.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، لەسەر داوای هه‌ر یه‌ك له فه‌ره‌نسا، ئه‌ستۆنیا و ئایرله‌ندا، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌ران لەسه‌ر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا ئه‌نجام بدات.
بەهۆی ئەوەی پۆڵەندا، بیلاڕوسیای بە تیرۆر تۆمەتباركردووە، كۆبوونەوەكە له پشت ده‌رگا داخراوه‌كاندا به‌ڕێوەده‌چێت، چونكه ده‌یانه‌وێت “ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه” به بێده‌نگی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئاژانسەكە باسی لەوەشكردووە، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش داوایكردووه به‌په‌له ئەو قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكرێت، تاوەكو چیتر له‌سه‌ر سنووره‌كان كۆچبەران لەو دۆخە ناهەموارەدا نەمێننەوە و كێشەی زیاتر لەنێوان پۆڵەندا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دروستنەبێت.
پۆڵەندا پێیوایە بیلاڕوسیا پرشسی كۆچبەران وەكو چەكێكی سیاسی بەرامبەر یەكێتیی ئەوروپا بەكاردەهێنێت، بەتایبەت دوای نارەزایەتییەكانی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بە سیاسەتەكانی لۆكاشینكۆ-ی سەرۆكی بیلاڕوسیا.
لەو نێوەندەدا ڕوسیای پوتین تۆمەتباردەكرێت بە ئاراستەكردنی بیلاڕوسیای لۆكاشینكۆ بۆ هەنگاوی لەوشێوەیە.
بەهەزاران كۆچبەری عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكە، كە بەپێی ئامارە نافەرمییەكان نزیكەی 3-4 هەزار كەس دەبن، لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە و لە دۆخێكی خراپدان.