پۆستە و گەیاندنی عێراق لە پلەی 26ــەمینی جیهاندایە

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق ڕایگەیاند، پۆستە و گەیاندنی وڵاتەكە لە ڕیزبەندیی جیهانیدا پلەی 26ــەمینی بەدەستهێناوە، بەهۆی پەرەپێدان و پێشكەوتن لە بوارەكەدا.

ئدریس خالید، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی پۆستە لە وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەدەستهێنانی پلەی 26ــەمین لەڕیزبەندیی جیهانیدا دەستكەوتێكی جۆرییە كە عێراق لە پۆستەدا بەدەستیهێناوە، بەهۆی ئەوەی عێراق پێشكەوتنی خێرا و زیاتری لە بەڕێوەبردنی پۆستەدا بەدەستهێناوە.

بەرێوەبەرەكەی پۆستەی عێراق ڕوونیشیكردووەتەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی دیكەی پێشكەوتنی بواری پۆستە ئەوەیە عێراق ژمارەیەك سیستمی پێشكەوتووی لە بواری پۆستەدا دامەزراندووە، كە هۆكارن بۆ پێشەكەوتنی عێراق لە بوارەكەدا.

باسی لەوەشكردووە، ڕێككەوتنی گواستنەوەی ئاسمانییان لەگەڵ میسر و عومان و چەند وڵاتێكی دیكە كاراكردووەتەوە، لەپێناو زیادبوونی جوڵە و قەبارەی پۆستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئامادەیبوون، نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد لەبارەی…
Total
0
Share