لە ڕەشنووسی ڕاگەیەندراوی كۆتایی كۆنگرەی گلاسكۆ تایبەت بە ئاووهەوادا هاتووە، “هەموو لایەنەكان هاندەدەین تا كۆتایی ساڵی 2022 دەردراوە گازییەكانیان كەمبكەنەوە”.
لە كۆنگرەی ساڵی 2015ی پاریس بۆ ئاووهەوا بڕیاردرا دەردراوە گازییەكان لە ساڵی 2025 كەمبكرێنەوە، بەڵام بەپێی ئەو ڕەشنووسەی ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە و تایبەتە بە ڕاگەیەندراوی كۆتایی كۆنگرەی گلاسكۆ بۆ ئاووهەوا، ئەو وادەیە سێ ساڵ پێشخراوە.
هۆكاری ئەو هەوڵەی وڵاتان ئەگەر سەربگرێت، ئەو قەتیسبوونەی گەرمیی هەسارەی زەوییە كە 1.5 پلە بەرزبووەتەوە، مەترسییەك كە نوێنەرانی نزیكەی 200 وڵاتی لە گلاسكۆی سكۆتلاند كۆكردەوە و ماوەی 10 ڕۆژ گفتوگۆیانكرد لەبارەی دۆزینەوەی ڕێگەكانی بەرگرتن لە زیاتر تێكچوونی ئاووهەوای جیهان.
ئەو ڕەشنووسەی ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، ئامانجە سەرەكییەكانی كۆنگرەكە لەخۆناگرێت كە بریتین لە كەمكردنەوەی دەردراوەكان بەڕێژەی 45% تا ساڵی 2030، هەروەها كەمكردنەوەی بۆ ڕادەی هیچ تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە.