جێف بیزۆس: زۆربەی سامانەكەم دەبەخشم

جێف بیزۆس دامەزرێنەر و خاوەنی كۆمپانیای “ئەمازۆن” دەڵێت، لە ماوەی ژیانیدا زۆرینەی سامانەكەی دەبەخشێت.

سامانەكەی خاوەنی كۆمپانیای “ئەمازۆن” 124.1 ملیار دۆلارە، بڕیاریداوە بچێتە ریزی ئەو سەرمایەدارانەوە كە دەیانەوێت بەشێك لە سامانەكانیان بۆ كاری خێرخوازی ببەخشن، ئەوەش دوای ئەو رەخنانەی رووبەڕووی كرانەوە بەوەی واژووی لەسەر “پەیماننامەی بەخشین” نەكردووە كە بیڵ گەیتس خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و چەند ملیاردێرێكی دیكە پێشتر رایانگەیاندبوو.

لە ساڵی رابردووەوە، جێف بیزۆس دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “ئەمازۆن” بووە و بەشێك لە كاتەكانی تەرخانكردووە بۆ كاری خێرخوازی، سەرەتاش بەڵێنی دا 10 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا ببەخشێت.

بەپێی لێدوانە نوێیەكەی بیزۆس بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لە ماوەی ژیانیدا زۆرینەی سامانە 124.1 ملیار دۆلارییەكەی دەبەخشێت، بەبێ ئەوەی بڕی پارەكە و جۆری ئەو كارانە ئاشكرابكات كە كۆمەكیان دەكات.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم کاتی بارینی یەکەم بەفری ئەمساڵی راگەیاند

بابەتی دواتر

هۆشداریی لە پەتایەکی نوێی زستانە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share