بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی بۆ 4.25% کەمکردەوە

لیژنەی فیدراڵیی یەدەگی ئەمریکا 25 خاڵی بنەڕەتی رێژەی سوودی کەمکردەوە و بەمەش رێژەی سوود لە %4.50ـوە دابەزی بۆ %4.25.

ئەمە یەکەم کەمکردنەوەی رێژەی سوودە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە کە تێیاندا، بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی وەک خۆی هێشتەوە.

جێی ئاماژە بۆ کردنە، پاش راگەیاندنی ئەم بڕیارە، راستەوخۆ نرخی زێڕ بەرزبووەوە و ئێستا ئۆنسەیەک زێڕ بەرامبەرە بە 3704 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share