جارێکی دیکە ئاگربەست راگەیەندرایەوە

روسیا جارێکی دیکە و بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاگربەستی لە ئۆکرانیا راگەیاند، حکومەتی کیێڤیش رەتیدەکاتەوە و بە هەڵخەڵەتاندن ناوی دەهێنێت.

بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر ئەڵمانیای نازیدا، روسیا بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاگربەستی لە ئۆکرانیا راگەیاند و لە بەیانی ئەمڕۆوە بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لای خۆیانەو دەسەڵاتدارانی کیێڤ رایانگەیاند، ئاگربەستە تاکلایەنەکە بۆ هەڵخەڵەتاندنی میدیاکانە، داواشیانکرد، ئاگربەستەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بێت.

پێشتر مۆسکۆ پێشنیارێکی کیێڤ و مۆسکۆی بۆ ئاگربەستی 30 رۆژەی بێمەرج رەتکردبووەوە.

مانگی رابردوو بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە چەند رۆژێک ئاگربەستی راگەیاند، بەڵام هیچ لایەکیان بە تەواوی پابەندنەبوون پێوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share