دابەشكردنی مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە دوادەكەوێت

بەهۆی نەگەیشتنی پارەی پێویست بۆ بانكەكانی سلێمانی، بەشێك لەو وەزارەت و دەستانەی بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچە وەربگرن، وەرگرتنەكەیان دواكەوتووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی دوێنێ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ هەشت وەزارەت و 9 فەرمانگە و توێژ مووچەی مانگی ڕابردوو (تشرینی یەكەم) وەربگرن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە هەولێرەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی درەنگ ڕەوانەكردنی پارەی مووچە لە هەولێرەوە، زۆرینەی فەرمانگەكانی سەر بەو وەزارەتانە لە سنووری سلێمانی ئەمڕۆ نەیانتوانیوە مووچە وەربگرن.

سەرچاوەكە ئەوەشی وت، تا كاتژمێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ پارەكە نەگەیشتووەتە سلێمانی.

لەبارەی ئەو پرسەوە تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندی بە حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی-یەوە كرد، ناوبراو بێئاگایی خۆی ڕاگەیاند بەهۆی گەشتكردنییەوە و وتی، “ئاگادارم كە چەكی پارەكان دراون، بەڵام سەبارەت بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانگەكان زانیاریم نییە”.

دواكەوتنی مووچە لەكاتێكدایە تائێستا زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگەكان و هەردوو توێژی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەی نۆ ڕۆژ بەسەر هاتنی مانگی نوێدا تێپەڕبووە.

بابەتی پێشتر

پەیامێكی هاوخەمی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی دواتر

لە بەغداد تیرۆریستێك بەرلەوەی خۆی بتەقێنێتەوە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share