بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بڕیارێکی ڕاکان جبوری لەسەر پەلکانە ڕەتدەکاتەوە

photo:AA

بەڕێوبەری پۆلیسی کەرکوک نوسراوێکی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ڕەتدەکاتەوە بۆ جێگیرکردنی کۆمەڵێک هاوڵاتیی عەرەب لە گوندی پەلکانەی سەربە قەزای دوبز.

لە نوسراوێکدا ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، داوایکردووە کۆمەڵێک کەسی عەرەب لەو شوێن و خانوانە نیشتەجێبکرێن، کە خاوەنەکانیان لە دوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە ناوچەکەیان جێهێشتووە.

لە وەڵامدا عەمید کاوە غەریب، بەڕێوبەری پۆلیسی کەرکوک بە نوسراوێک وەڵامی ڕاکان جبوری داوەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە، “ئەو بڕیارە پێچەوانەی مادەی 140 ە و ئەو پرسە پێویستە لە دادگاکان یەکلایی بکرێتەوە”.

گوندی پەڵکانە سەربە ناحیەی سەرگەڕانی قەزای دووبزی ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووکە و دانیشتوانەکەی نزیکەی 50 خێزانن و بژێوی و گوزەرانیان لەسەر جووتیاری و ئاژەڵدارییە.

لە ماوەی ڕابردوودا لەژێر چاوپۆشی هەوڵەکانی ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، هەوڵ هەبووە هاوڵاتیی عەرەب لە ناوچەکە نیشتەجێبکرێت و زەوی و زاری هاوڵاتییە کوردەکان بەکاربهێنن، لە دوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، ئەوە یەکەم هەوڵی فەرمییە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو هەوڵە بە عەرەبکردنە.

نوسراوەکەی ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت.

نوسراوی بەڕێوبەری پۆلیسی کەرکوک

بابەتی پێشتر

ئەفسەرێکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە پۆلیسێکی دارستانیداوە و بە سەختی برینداریکردووە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەکات لە نێوان بەغداد و هەرێمدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، “تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر دەستگیرکرا”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە…
Total
0
Share