پەیامێكی هاوخەمی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی مستەفا ئەمین كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو (ناجیە مستەفا ئەمین) خوشکی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان ڕۆڵی بنەماڵەی کاک نەوشیروان لە خەباتی سیاسی و تێکۆشاندا دیار و بەرچاو و سەنگینە، کە ئەم خەباتە نەک بۆ خانەوادەکەتان جێگای شانازییە، بۆ ئێمە و گەلەکەشمان بە چاوی نرخاندنەوە لێیدەڕوانین و شانازی بەو مێژووەوە دەکەین کە بووەتە بەشێک لە خەباتی سیاسیی کوردەواریمان”.

دەقی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

بەڕێزان لە بنەماڵەی تێکۆشەر مستەفا ئەمین، کاک چیا نەوشیروان مستەفا و کاک نما نەوشیروان مستەفا.

بەپەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ناجیە مستەفا ئەمین) خوشکی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا-مان پێگەیشت.

لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان ڕۆڵی بنەماڵەی کاک نەوشیروان لە خەباتی سیاسی و تێکۆشاندا دیار و بەرچاو و سەنگینە، کە ئەم خەباتە نەک بۆ خانەوادەکەتان جێگای شانازییە، بۆ ئێمە و گەلەکەشمان بە چاوی نرخاندنەوە لێیدەڕوانین و شانازی بەو مێژووەوە دەکەین کە بووەتە بەشێک لە خەباتی سیاسیی کوردەواریمان.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە ئەم خەم و کۆستەتان بڕەوێنێتەوە و دواناخۆشیتان بێت و ڕۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە قامیشلۆ كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

دابەشكردنی مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە دوادەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share