پۆڵەندا شەپۆلی كۆچبەران بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئەوروپا ناودەبات

سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا دەڵێت، ئەو شەپۆلە بێپێشینەیەی كۆچبەران كە دەیانەوێت بەشێوەی نایاسایی لە بیلاڕوسیاوە بچنە وڵاتەكەی، هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی كۆی یەكێتیی ئەوروپا.

ماتۆش مورافیتسكی، سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا لە تویتێكدا نووسیویەتی، “داخستنی سنووری پۆڵەندا لە بەرژەوەندیی نیشتمانیماندایە، بەڵام سەقامگیری و ئاسایشی تەواوی یەكێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ لە بەردەم مەحەكدایە”.

وتیشی، “ئەم هێرشەی ڕژێمی لۆكاشینكۆ (ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوسیا) هەمووان دەكاتە ئامانج، ملنادەین بۆ ترساندن و بەرگری لە ئاشتی لە ئەوروپا دەكەین لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە پەیمانی ئەتڵەسی و یەكێتیی ئەوروپا”.

ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێكی كۆچبەران، كە بەشێكی بەرچاویان هاوڵاتییانی كوردن، لە بیلاڕوسیاوە بەرەو پۆڵەندا بەڕێكەوتوون.

لای خۆیەوە بیلاڕوسیا تۆمەتباركردنی بە ڕێكخستنی شەپۆلەكە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت “هیچ بنەما و بیانوویەكی نییە” و هۆشداریشیدایە پۆڵەندا لەهەر هەڵسوكەوتێكی نەگونجاو لەسەر سنوورەكانی.

یەكێتیی ئەوروپا، ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ سەرۆكی بیلاڕوسیا تۆمەتباردەكات بە ڕێكخستنی شەپۆلی كۆچبەران، كە زۆرینەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە بە ئامانجی چوونە ناو خاكی یەكێتییەكە، وەك وەڵامدانەوەی ئەو سزایانەی برۆكسل بەسەر وڵاتەكەیدا سەپاندووە لە ئاكامی هەڵمەتێكی سەركوتكردن و كردنەئامانجی بەرهەڵسكارانی وڵات.

هەر ئەمڕۆ ئەڵمانیا داوای لە كۆمسیۆنی ئەوروپا كرد “ڕێوشوێن بگرێتەبەر” بۆ سنووردانان بۆ شەپۆلی كۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە بۆ ناو پۆڵەندای دراوسێی و ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا.

هۆرست سیهۆڤەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی (بێڵد) وتی، كۆچەكە كێشەیەكە “پۆڵەندا یان ئەڵمانیا ناتوانێت بەتەنها مامەڵەی لەگەڵدا بكات”، بۆیە پێیوایە “پێویستە هاریكاریی حكومەتی پۆڵەندا بكەین لە زامنكردنی سنوورەكانی دەرەوەی، لە ڕاستیدا پێویستە ئەمە ئەركی كۆمسیۆنی ئەوروپا بێت”.

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر: ڕێککەوتنی سیاسی نزیكه‌

بابەتی دواتر

كۆچبەرێكی كورد لە سنووری بیلاڕوسیاوە داوای هاوكاری بەپەلە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی…
Total
0
Share