سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر: ڕێککەوتنی سیاسی نزیكه‌

سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، موقتەدا سەدر دوایین هێڵی ڕێککەوتنە سیاسییەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەكانی دیکە كێشاوە و تەنیا ماوەتەوە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان ڕابگەیەنێت.

عیسام حسێن، سەرکردە لە ڕەوتی سەدر لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشکرایکردووە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتەكە نزیكبووەتەوە لە ڕاگەیاندنی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی و دوایین هێڵی ڕێککەوتنە سیاسییەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە كێشاوە.

بەوتەی سەركردەكەی سەدر، تەنیا ماوەتەوە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان ڕابگەیەنێت، “كە ئەویش بەمنزیكانە دەبێت”.

سەركردەكەی ڕەوتی سەدر پێیوایە، ئەو ڕووداوانەی بەردەم ناوچەی سەوز و هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵگەی ئەوەن هەندێک لایەن دەیانەوێت عێراق بخەنە ناو گێژاو و ئاڵۆزیی ناوخۆییەوە.

بە خوێندنەوەی ئەو سەركردەیەی سەدر، “دروستكردنی پشێوییه‌كان لەلایەن هه‌ندێك لایه‌نەوە بۆ ئەوەیه‌ زۆرترین دەستکەوتی حزبی دەستەبەر بکەن، بۆیە قۆناخەکە وادەخوازێت، پەلە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بکرێت”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەكی دابوو و هەڵاتبوو

بابەتی دواتر

پۆڵەندا شەپۆلی كۆچبەران بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئەوروپا ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share