سەرمایەدارێکی جیهانی بڕیاری داوە 99.5%ی سامانەکەی ببەخشێت

وارن بافێت سەرمایەدارێکی جیهانییە و خاوەنی 149.4 ملیار دۆلارە، بڕیاری داوە بەشی زۆری سامانەکەی کە 99.5%ییەتی ببەخشێت.

بە گوێرەی ماڵپەڕی فۆڕبێسی جیهانی، ئێستا بافێت خاوەنی 149.4 ملیار دۆلارە و لەو بڕەش 147.4ی لەدوای مردنی دەبەخشرێت.

ئێستا بافێت، تەمەنی 94 ساڵە و ئەمساڵیش لە جەژنی سوپاسگوزارییدا، بڕی 1.1 ملیار دۆلاری بەخشی بە چوار لە دامەزراوە خێرخوازییەکان.

بافێت ئاماژەی بەوەشکرد، سێ منداڵەکەی لە ماوەی 10 ساڵدا بەشی گەورەی سامانەکەی دابەشدەکەن و دوای ئەوانیش جێنشینی دیاریکردووە بۆ بەخشینی سامانەکەی نەوەک منداڵەکانی کۆچی دوایی بکەن بەر لە بەخشینی تەواوی سامانەکەی.

بافێت دەڵێت، ئەو دان بەوەدا دەنێت کە بەدرێژایی ساڵان ملیۆنان دۆلاری بە هاوارد و پیتەر و سوزی هەر سێ منداڵەکەی داوە، بەڵام لە مێژە پێی وایە دایک و باوکانی دەوڵەمەند زۆر پێویستە منداڵەکانیان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان شتێک بکەن بەڵام بەجۆرێکیش نەبێت نەتوانن هیچ بکەن.

بافێت سەرمایەدارێک نەبووە، هەڵپەی ناوی گەورە و ژمارەی زۆر گەورە بێت، هەر بۆیە بەردەوام بووە لە ژیانکردن لە ماڵێکدا کە دەیان ساڵ بەر لە ئێستا کڕیوویەتی.

بافێت دەڵێت، وەک خێزانێک خاوەنی هەموو شتێک بووین کە پێویستمان بووە، بە سادەیی هەموو ئەو شتانەی ئارەزوومان لێ بووە، بەدوای چێژی زیاتردا ناگەڕێین لەو شتانەی ئەوانەی دیکە ئارەزوویان دەکرد.

تەنانەت، بافێت ئەگەر سامانەکەی نەبەخشییایە، ئێستا دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بوو، بەڵام لە ساڵی 2004 و دوای مردنی هاوسەرەکەی دەستی بە بەخشینی بەشی سامانەکەی کرد و لە ساڵی 2006 پلانێکی بۆ بەخشینی سامانەکەی بە شێوەی ساڵانە راگەیاند.

بافێت رۆژی دووشەممە ئامۆژگارییەکانی بۆ هەموو ئەندامانی خێزانەکان دووپاتکردەوە کە رێگە بە دایک و باوکیان بدەن وەسیەتنامەکەیان بخوێننەوە لەکاتێکدا لە ژیاندان – وەک ئەوەی ئەو کردوویەتی – بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە چانسی ئەوەیان هەیە بڕیارەکانیان روون بکەنەوە سەبارەت بە چۆنییەتی دابەشکردنی کەلوپەلەکانیان و وەڵامی پرسیارەکانی منداڵەکانیان بدەنەوە.

بافێت دەڵێت، خوێندنەوەی وەسیەت نامە، لەدوای مردنی کەسەکە زۆر جار بووەتە هۆی لێکترازان و دوورکەوتنەوەی خێزانەکان، هەر بۆیە کارێکی درووست نییە.

بابەتی پێشتر

کەشناسێک: هەفتەی داهاتوو وشکەسەرما کۆتایی دێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانمان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەكەی پیلۆسی لە تایوان نیشتەوە

فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرەڕای هۆشدارییەكانی چین لە تایوان نیشتەوە. كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەكەی ناسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی  نوێنەران…
Total
0
Share